هه‌ولێر ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ده‌كات
"لە کۆبونەوەی لیژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسی تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان لە رووی چارەسەرییەوە تاوتوێکرا"

K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لیژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووه‌وه.
ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی لیژنەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسی بارودۆخی ئێستایی تووشبوانی په‌تای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان لە رووی چارەسەرییەوە تاوتوێکرا.
ته‌ندروستی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییەکان لە شوێنە گشتیەکان و فەرمانگە حکومیەکان باسی لێوه كرا، جیا له باسكردنی پابەندبوونی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بە بەستنی ماسک.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی زانستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا باس لە هاندانی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ژەمی ڤاکسین كرا، که لە ئێستا لە بنکە تەندروستیەکان به‌رده‌سته.
ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌یپێكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پلانی ئامادەکاری بۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا كرا، بۆ رێکخستنەوەی پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری بەشێوەیەکی گشتی.
