گۆرانیبێژێكی به‌ریتانی ده‌ستی به گریان كرد كاتێك مامۆستاكه‌ی بینییه‌وه
به بینینه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی هۆكاری سه‌ركه‌وتن و هانده‌ری بووه، ئه‌دێڵ ده‌ستی به‌گریان كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌دێڵ، گۆرانیبێژی به‌ریتانی به‌وه ناسراوه له كۆنسێرته‌كانیدا سوپرایز بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌مجاره له كۆنسێرتێكدا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سوپرازیان بۆ ئه‌و گۆرانیبێژه كرد، به‌جۆرێك وای له ئه‌دێڵ كرد، له قوڵپه‌ی گریان بدات.
له ئاهه‌نگێكی ئه‌دێڵ بۆ كه‌ناڵی "ITV" له له‌نده‌ن، ئه‌دێڵ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌كته‌ری به‌ریتانی "ئیما تۆمسۆن"ی ده‌دایه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كه‌سێك هه‌یه پشتیوانی بكات، یان بووبێته هۆی به‌خشینی ئه‌و ئیلهامه‌ی، یان هۆكاری ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بێت و بووبێته پارێزگاری سه‌ختییه‌كانی ژیانی كاتێك منداڵ بووه.
ئه‌دێڵ وه‌ڵامی دایه‌وه، كه له‌لایه‌ن مامۆستایهكییهوه پشتیوانی كراوه، كه ناوی "ماكدۆناڵد" بووه، ئه‌و مامۆستایه له قوتابخانه‌ی "Chestnut Grove" زمانی ئینگلیزی و ئه‌ده‌بی فێرده‌كرد، تۆمسۆن پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد، كه هێشتا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌ی ماوه، ئه‌دێڵ ده‌ڵێت له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه نه‌بینیوه‌ته‌وه، ئه‌و مامۆستایه ته‌نیا ساڵێك وانه‌ی پێگوتووه و قوتابخانه‌كه‌ی جێهێشتووه، ئه‌دیل ئەو شێوازه‌ی بەرز نرخاند، کە مامۆستاكه‌ی بووه وای لێکردووه گرنگی بە ئەدەبیات بدات.
تۆمسۆن له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌دێڵ به‌رده‌وام بوو و پێی راگه‌یاند، مامۆستاكه‌ت له‌ناو جه‌ماوه‌ره، ئهدیلیش پرسیاری كرد، "ئایا ئه‌و لێره‌یه؟ ئایا مامۆستا ماكدۆناڵد لێره‌یه؟"، دوای ئه‌وه له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا به‌دوای مامۆستاكه‌ی ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام له‌ناكاو له دواوه مامۆستاكه‌ی بۆ لای ئه‌دێڵ هات، بۆ ئه‌وه‌ی له ئامێزی بگرێت.
لێره‌دا ئه‌دێڵ ده‌ستی به‌گریان كرد و بۆ ماوه‌یه‌ك مامۆستاكه‌ی له باوه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌دێڵ له گریان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام مامۆستاكه‌ی گوتی: "ئه‌وی خوایه، زۆر شانازیت پێوه‌ده‌كه‌م"، ئهدیلیش وه‌ڵامی دایه‌وه "به‌ڕاستی ژیانی منت گۆڕێ".
مامۆستاكه‌ی ئه‌دێڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وازی له وانه‌وتنه‌وه هێناوه، به‌هۆی ئه‌وی ویستوویه‌تی خۆی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی دوو منداڵه‌كه‌ی ته‌رخان بكات، كه ئه‌ونیش له ئاهه‌نگه‌كه له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌كه بوون.
View this post on Instagram
Home Sweet Home. I’ve always dreamt of doing An Audience With… There was so much love in the room for eachother, it felt like such a gig! Everyone was raucous and bang up for it! And my teacher Ms McDonald was there, it was just heaven ♥️ pic.twitter.com/N1LpkQbeoh
— Adele (@Adele) November 21, 2021