یانه‌كانی شێروانه و شه‌قڵاوه دوای 40 رۆژ نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن

شێروانه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌قڵاوه بووه‌وه، یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م پڕگۆڵ بوو، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 نۆڤێمبه‌ری 2021، له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی شه‌قڵاوه له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی كرد.
له خوله‌كی 12، ئه‌مجه‌د عه‌باس شرینی گۆڵه‌كانی شێروانه‌ی بڕی و به لێدانی سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 30 گۆڵی دووه‌میشی له دژی شه‌قڵاوه كرد و هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش به ئاسیستی به‌مۆ غه‌ریب تۆمار كران.
له دوای ئه‌م دوو گۆڵه شه‌قڵاوه به‌خێرایی وه‌ڵامی یانه كه‌لارییه‌كه‌ی دایه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان، گۆڵی یه‌كه‌می شه‌قڵاوه له خوله‌كی 42 له لایه‌ن شه‌هابه‌دین هۆشه‌نگ تۆمار كرا، گۆڵی دووه‌میش له خوله‌كی 47ـی كاتی زیادكراو له لایه‌ن وڵات عهبدولرهجمان تۆمار كرا.
له نیوه‌ی دووه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش هه‌ردوو یانه 40 رۆژه نه‌یانتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك له خولی نایابی كوردستان تۆمار بكه‌ن.