ئیماراتییهك ده‌بێته سه‌رۆكی ئینته‌رپول
"195 وڵات ئه‌ندامن تێیدا"
K24 – هەولێر
پۆلیسی ئینته‌رپول له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌حمه‌د ناسر وه‌ك سه‌رۆكی رێكخراوی پۆلیسی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) هه‌ڵبژێردرا.
پۆلیسی ئینته‌رپول له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د ناسر ریسی كاندیدی ئیمارات بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ وه‌ك سه‌رۆكی ئینته‌رپول دیاریكرا.
لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری ئینته‌رپول له سه‌رۆك و 3 ئه‌ندام پێكهاتوون، جیا له 9 نوێنه‌ریش كه له ته‌واوی وڵاتانی جیهان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌زگایه ده‌كه‌ن.
ئینته‌رپول رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانبارانه له ته‌واوی جیهاندا، وه‌ك رێكخراوێكی حكومیی 195 وڵات ئه‌ندامن تێیدا، لایه‌نی پۆلیس هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كه‌ن.
وڵاتان داتا و زانیاری له‌باره‌ی تاوانه‌وه ده‌به‌خشنه یه‌كتر، باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه له شاری لیۆنی فه‌ره‌نسایه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیهانیشی له سه‌نگاپۆره هه‌یه، جیا له نووسینگه‌ی جیاواز له ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
له هه‌موو وڵاتێك نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی نیشتیمانی ئینته‌رپول كاری سه‌ره‌كی ده‌كات، جیا له نووسینگه‌كانی دیكه‌ی وڵاتان.