فرانس پرێس: لە کالاس یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆچبەرانهوه کۆدهبێتهوه
"وەزیری کۆچبەرانی بەریتانیا ئامادەی کۆبوونەوەکە نابێت"
K24 – ههولێر:
پاریس بە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ سەرۆکی فەرەنسا له بارهی پرسی كۆچبهرانهوه نیگەرانە.
جێڕاڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا پەیامەکەی بۆریس جۆنسن لەبارەی کۆچبەرانەوە بە "نە گونجاو" وەسف کرد.
جۆنسن لە پەیامەکەیدا داوای رێککەوتنی لە فەرەنسا لەبارەی کۆچبەران کردووە و تیایدا داوا کراوە، فەرەنسا ئەو کۆچبەرانە وەربگرێتەوە کە بە نایاسایی چوونەتە بەریتانیا و لە وەڵامدا فەرەنسا ئەو پەیامەی جۆنسنی بە تێکچوونی زیاتری دۆخەکە دانا.
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا لە کالاس لەبارەی کۆچبەران کۆببێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، لە دوای ئەم لێدوانانە، وەزیری کۆچبەرانی بەریتانیا ئامادەی کۆبوونەوەکە نابێت.