هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌ سه‌دره‌وه‌

موقته‌دا سه‌در: ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ ئاشكرا نه‌كه‌ن ناچارین خۆمان ئاشكرای بكه‌ین

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر

K24- هه‌ولێر:

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌رانی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در دووپاتیكرده‌وه‌؛ ئه‌وه‌ی نابێت چاوپۆشی لێ بكه‌ین، شكۆی وڵاته‌ و ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستدرێژییه‌كی روون و زه‌قه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری شكۆی ده‌وڵه‌ت و وروژاندنی فیتنه‌ و تێكدانی ئاسایشی عێراقه‌ به‌ گشتی.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه‌: لێره‌وه‌ پێویسته‌ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشکرا بکرێن و دەبێت ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ شوومه‌ سزای گونجاویان بۆ دیاری بكرێت.

سەدر جەختیكرده‌وه‌؛ ئەگەر ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکان له‌ باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌ ئاشکرا نەکرێن، ئەوا ناچار دەبین لە داهاتوودا خۆمان ئاشكرایان بكه‌ین.

H.B