كینیس ماكنزی: واشنتن ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران به‌كار بهێنێت
"وا روون بووه‌ته‌وه ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له رێگه‌ی مووشه‌كه‌كانه‌وه ئامانجه دیاریكراوه‌كان به وردییه‌وه ده‌پێكێت"
K24 - هەولێر:
ژەنەڕاڵ كینیس ماكنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران به‌كار بهێنێت.
كینیس ماكنزی بە گۆڤاری (تایم) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران هه‌ره‌سی پێبێت، ره‌نگه كرده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران به‌كار بهێنین.
ماكنزی راشیگه‌یاند، دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆكان ده‌كه‌ن، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام پلانی تایبه‌تی بۆ ئه‌و پرسانه ئاماده‌یه.
روونیشیكرده‌وه، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران نیگه‌رانن، تا ئێستاش ئێران نه‌یتوانیووه بگاته دیزاینی كۆتایی دروستكردنی مووشه‌كی بالستی، كه ژماره‌یان ده‌گاته 3 هه‌زار مووشه‌ك.
ماكنزی جه‌ختیكرده‌وه، وا روونبووه‌ته‌وه ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له رێگه‌ی مووشه‌كه‌كانه‌وه ئامانجه دیاریكراوه‌كان به وردییه‌وه ده‌پێكێت.
گوتی: ئه‌وه‌ی ئێرانیش له ماوه‌ی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه، دروستكردنی پایه‌كانی مووشه‌كی بالستیه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆبه‌رت مالی نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئێران رایگه‌یاند، واشنتن به‌رامبه‌ر تاران ده‌سته‌وه‌ستان نابێت، ئه‌گه‌ر بێت به‌په‌له بۆ گفتوگۆكان نه‌گه‌ڕێته‌وه.