وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق: 5 ملیۆن قوتابی ڤاكسین وه‌رده‌گرن
"بۆ جۆری ڤاكسینه‌كه، به‌خێوكه‌رانی قوتابی ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن"
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تێك بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ 5 ملیۆن قوتابی له ته‌مه‌نی نێوان 12 ساڵ تا 18 ساڵ راگه‌یندرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكیی قوتابخانه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، عێراق هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ڤاكسینكردنی 5 ملیۆن قوتابی له ته‌مه‌نی 12 تا 18 ساڵی راگه‌یاند.
نه‌جله ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی قوتابخانه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق راشیگه‌یاند، له‌ی جۆری ڤاكسینه‌كه، به‌خێوكه‌رانی قوتابی ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه كه‌مترین رێژه‌ی ڤاكسینی پێگه‌یشتووه.
روونیكرده‌وه، ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له سنووره‌كانیان رابگه‌ینن، له رۆژانی به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاڵا رێنمایی وه‌رگرتنی ڤاكسین له ناو قوتابیان بڵاوبكه‌نه‌وه، جیا له‌وه‌ش سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستاكانیش له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شدار بن.
