بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هاككردنی وێبسایته‌كه‌یان ده‌دات
"ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت"

K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ده‌نگۆی هاككردنی وێبسایتی به‌ڕێوه‌به‌ره‌تییه‌كان دووره له راستییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و وێبسایته‌ی باس كراوه، كۆنه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە هاتووه، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت.
ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە:
لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی رادەگەیەنین، ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە.
ساڵانەش تا مانگیک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان وێبسایتەکە دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان
27ی11ی2021