هێزەکانی پێشمەرگە پەلامارێکی دیکەی داعشیان تێکشکاند
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌مه دووه‌م هێرشی داعشه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له سنووری گه‌رمیان شكستیان به هێرشێكی دیكه‌ی داعش هێنا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، "کاتژمێر 10:18 خوله‌كی ئه‌مشەو، تیرۆرستانی داعش لە هێرشێكی ترسنۆکانەدا لە سنووری (کفری)، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی 3ی لیوای 17ی پیادەیاندا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانە و نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان راونا".
دووپاتیشی كرده‌وه، "لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و، هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردووش له هێرشێكی تیرۆرستانی داعش، كه له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه له سنووری كوڵه‌جۆ ئه‌نجامدرا، 5 پیشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
H.B