هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له باره‌ی "پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه" بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نگۆكه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه
K24 - سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نگۆی پێشكه‌شكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه بڵاوكرایه‌وه، پارێزگاری سلێمانی له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌نگۆكه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، به په‌یامنێری كوردستان24ی راگه‌یاندووه، هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت به فه‌رمی بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام پارێزگاری سلێمانی ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نن.