سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە
سەدر لەگەڵ لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر
رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە کۆدەبێتەوە و سەدر سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی.
هیشام روکابی بەرپرسى نووسینگەى نوورى مالیکى سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12/2021 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ماڵی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی پێکهێنەری چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە کۆدەبێتەوە، بەبێ ئەوەى زانیارىیەکی دیکە ئاشکرا بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا موقتەدا سەدر، سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی، بەشێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش، داوای حکومەتێکی تەوافوقی دەکەن و هەندێکیشییان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە.