"15 منداڵ له‌ رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ رفێندران"

"لەلایەن په‌یه‌ده‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی ڕفێندراون"

وێنه‌ی منداڵانی رفێندراو
وێنه‌ی منداڵانی رفێندراو

K24 - هەولێر:

رێكخراوێكی مافی مرۆڤ له‌ عەفرین رایدەگەیەنێت لە ماوه‌ی رابردوودا 15 منداڵ لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر (په‌یه‌ده‌) رفێندراون.

رێكخستنی مافی مرۆڤ له‌ عه‌فرین له‌ دوو راپۆرتی جیاواز رایگه‌یاند، بەم دواییه‌ 15 منداڵ لەلایەن په‌یه‌ده‌ بۆ مەبەستی سەربازی رفێندراون.

ئه‌و رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ لە عەفرین زانیاری ته‌واوی له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ کە لەلایەن په‌یه‌ده‌ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی ڕفێندراون.

بریتین له‌:

- دەلاڤا عەبدۆ حەسەن، کچێکی تەمەن 13 ساڵ خەڵکی گوندی شێرانه‌ لە کۆبانێ، لە 26-11-2021 لە قوتابخانه‌ بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

- رۆژی 22 / 11 / 2021 منداڵێک بەناوی ئەحمەد شێخ زێدان مستەفا لە گوندی زۆغر له‌ باشووری کۆبانێ بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

- مەریەم فەرید، تەمەن 12 ساڵ، خه‌ڵكی شاری عەفرینه‌ و بۆ كۆبانێ كۆچی كردبوو، لە رۆژی 16-11-2021 بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندراوه‌. 

لە گەڕەکی شێخ مەقسود له‌ عەفرین منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵە به‌ناوی محەمەد فایق حەنان بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

- منداڵێکی عەفرینی بەناوی کاوە بریمۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەبەوە لە 19ـی ئابی 2021 ڕفێندرا و بردرایە بنکەیه‌كی سەربازی پەیەدە.

- لە 19ی ئابی 2021ـدا منداڵێکی عەفرینی بەناوی جوان حەبەشی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەبەوە رفێنرا و بردرایە بنکەیه‌كی سەربازی پەیەدە.

- لە 2-11-2021 منداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی عه‌بیر عەبدولعەزیز لە شارۆچکەی دێرك بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

خەتاب عەبید، تەمەن 15 ساڵ، لە رۆژی 24-11-2021 لە گەڕەکی هیلالیه‌ قامیشلۆ بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

عەفرین عیسام محەمەد عیسا لە 23-11-2021 لە قوتابخانه‌كه‌ی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب  به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندرا.

ئەیانا ئیدریس ئیبراهیم، تەمەن 15 ساڵ لە رۆژی 21-11-2021 لە شاری قامیشلۆ بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

هه‌دیه‌ عەبدولڕه‌حیم عه‌نته‌ر تەمەن 16 ساڵ، لە شاری قامیشلۆ بەرەو شوێنێکی نادیار بردرا.

ئەڤین جەلال خەلیل، منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە 21/11/2021 لە شاری قامیشلۆ بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

سیلڤا نیدال عیسا لە 10 /11 / 2021 لە کامپی پەنابەرانی شەهبا بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندرا.

- حەمید ئەحمەد نافیز، منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ، لە 17ی تەمووزی 2021 لە گوندی کیبیکەی سەربە عامودا رفێندرا و بردرایە بنکەی مەشقی سەربازی.

لە چەند رۆژی رابردوودا کەسوکاری منداڵان لەشاری قامیشلۆ و عامودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەمەبەستی گەڕانەوەی منداڵەکانیان کە لەلایەن په‌یه‌ده‌وه‌ رفێندراون.

هەرچەندە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە مانگی حوزەیرانی 2019دا رێكه‌وتنیان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆ کرد بۆ قەدەغەکردنی دامەزراندنی منداڵان بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی، بەڵام لەو کاتەوەی کە رێککەوتنەکە واژۆ کراوە، دۆخی رفاندنی منداڵ کۆتایی نه‌هاتووه‌.

Fly Erbil Advertisment