دوو یانه‌ی كوردستان به قورسی سزا دران
دوو یانه‌ی تۆپی پێی كوردستان به قورسی سزادران و پله‌یه‌ك بۆ خوارخۆیان دابه‌زێندران و سزای پێبژاردنیشیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ڵۆ به بیانووی قه‌یرانی دارایی له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان له خوله‌كه كشانه‌وه‌ی راگه‌یاند و 3 هه‌فته‌یه هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 دێسێمبه‌ری 2021، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا سزایه‌كانی سه‌ر یانه‌ی هه‌ڵۆ و ئاڵتۆن كۆپری بڵاوكرده‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا بڕیاری دابه‌زینی یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان دراوه، سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌سڕێته‌وه و یاریزانه‌كانیش ئازاد ده‌كرێن له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك بڕۆن، جگه له‌مه‌ش سزای پێبژاردن به 2 ملیۆن دینار له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ڵۆ سه‌پێنراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هه‌مان سزای به‌سه‌ر یانه‌ی ئاڵتۆن كۆپری دا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان كشاوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش یانه‌كه بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زێندرا و یه‌ك ملیۆن دیناریش وه‌كو سزای پێبژاردن به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ كرا.