به ڤیدیۆ.. به‌رگری خه‌ڵكی گونده‌كانی مه‌خموور له دژی داعش ببینه.. سێ هاووڵاتی شه‌هید بوون
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی خدرجه و لاوهریان له نزیك مه‌خموور دا، خه‌ڵكی گونده‌كان لێیان هاتنه ده‌ست، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ردوولادا، 3 برا، كه كوڕی موختاری خدرجه بوون، شه‌هید بوون و دوو ئافره‌ت و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیاری كوردستان24، دوای شه‌ڕه‌كه، هێزی پێشمه‌رگه چووه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی گونده‌كان و توانیویانه په‌لاماره‌كه‌ی داعش تێكبشكێنن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی هاووڵاتیان روویان له ناوچه‌كه كردووه و به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌ی داعشیان داوه‌ته‌وه و ئێستا كێوماڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
گوندی خدرجه كه‌وتووه‌ته بناری چیای قه‌ره‌چووخ و سه‌ر به ناحیه‌ی دیبه‌گه‌یه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: ئەمشەو 2ی12ی 2021 تیرۆریستانی داعش، لەدامێنی چیای قەرەچوغ، پەلاماری چەند ماڵێکی گوندی (خدر جیجە) یان داوە، لەم پەلامارە وەحشیگەریانەدا، بە داخەوە شەهید و برینداری هاووڵاتی هەیە، هێزەکانی پێشمەرگە، هەر زوو کەوتنە راوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە، کێو‌ماڵی گشتی ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و سزادانیان.
ڤیدیۆكه‌ی ببینه