ئوردن هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش ده‌رده‌بڕێت

"به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كه‌ین"

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردن به‌ توندی په‌لاماره‌كه‌ی داعش سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی گه‌لانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌ره‌خۆشیش له‌ كه‌سوكاری قوربانییانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش ده‌كات.

هه‌یسه‌م ئه‌بولفول، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردن رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كه‌ین.

شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له‌ ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له‌ گوندی خدرجیجه‌ی سنووری مه‌خموور 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن
Fly Erbil Advertisment