پاپا فرانسیس لەبارەی كۆچبهرانهوه هاتە دەنگ
پاپا فرانسیس: خۆپەرستی نەتەوەیی ئەوروپا دەشێوێنێ
K24- ههولێر:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە گەشتێکیدا بۆ وڵاتی یۆنان حکومەتەكانی وڵاتانی ئەوروپای بە ئەنجامدانی جیاکاری رەگەزی تۆمەتبار کرد.
له ڕاپۆرتێكدا ئاژانسی ههواڵی "AFP"بڵاهیكردهوه، پاپا فرانسیس لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ماگریتیس ساخیناس، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و کاترینا ساکیلارۆپۆلۆ، سەرۆکی یۆنان و کیریاکۆس میتسۆتاکی، سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی دیكهی ئهو وڵاته لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، لەبارەی قەیرانی كۆچبهرانهوه گوتی: "خۆپەرستی نەتەوەیی ئەوروپا دەشێوێنێت".
پاپای ڤاتیكان گوتیشی: "کۆمەڵگەی ئەوروپی بە دەست درێژەکێشانی قەیرانی كۆچبهرانهوه دەناڵێنن، ئهویش بههۆی نەبوونی هەماهەنگی لەسەر سنوورەکان، لەکاتێکدا دەبوو یارمەتیدەری یەکەمی بابەتی پەنابەران بوونایە، بهڵام هەندێکجار بێ توانا دەردەکەون".
H.B