3 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
ئه‌مڕۆ ته‌نها 162 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها 162 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 3491 كه‌س ئه‌نجامدراوه، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 401 تووشبووی په‌تاكه به‌ته‌واوه‌تی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (647)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:

H.B