"یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخموور به‌ناوی شه‌هید بارزانه‌وه ده‌كرێت"
"لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، خولەکێک وەک رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانمان رادەوەستین"
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەی یەکشەممە (5-12-2021)، پێش وانەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، خولەکێک وەک رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانمان رادەوەستین.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، رایگه‌یاند، هەموو لایەک ئاگادارن لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی کوردستان رووبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، لە نێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەک بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) کە تەمەنی (دە) ساڵ بوو، لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە (قوتابخانەی خدر جیجە)، لە کاتی یارمەتیدانی براکانی بۆ تێکشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەهید دەبێت، (شەهید بارزان) بووە قوتابخانەیەک بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لە وانەکانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونیكرده‌وه، بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاووڵاتییانەی کە لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ شەهید بوون، به‌تایبه‌ت شەهیدی قوتابی (بـارزان)، سبەی یەکشەممە (5-12-2021)، پێش وانەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، خولەکێک وەک رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانمان رادەوەستین، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرین کە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخموور بکەن بە قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل) .