هه‌ولێر شكستی به شوڕته‌ی به‌غدا هێنا
یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدای برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی جامی تۆپی پێی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 دێسێمبه‌ری 2021، له قۆناخی 16ـی جامی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه میوانداریی شوڕته‌ی كرد، یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌سه‌ر خاڵی سزا یه‌كلایی كرایه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 4 ـ 3 به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه شكستی به یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدا هێنا و گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی جامی عێراق.
یانه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی هه‌شتی جامی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه، سبه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزیش له قۆناخی 16 له نێو سلێمانی میوانداریی كاره‌با ده‌كات، براوه‌ی ئه‌م یارییه راسته‌وخۆ ده‌كاته قۆناخی هه‌شت.