بۆمبێكی هه‌ڵواسراو به یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغانه‌وه دۆزرایه‌وه
میدیاكانی توركیا وێنه‌ی بۆمبه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا وێنه‌ی بۆمبێكیان بڵاوكرده‌وه، كه به یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی پاسه‌وانانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه هه‌ڵواسرابوو.
وه‌ك میدیاكان ئاماژه‌یان پێدا، بۆمبه هه‌ڵواسراوه‌كه به ژێره‌وه‌ی یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانی پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری زیاتر بكه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، بۆمبه‌كه له ویلایه‌تی سێرتی رۆژهه‌ڵاتی توركیا بۆ ته‌قاندنه‌وه له دووره‌وه ئاماده كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه بته‌قێنرێته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وش داوه، دوای بینینی بۆمبه‌كه، تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و بۆمبه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و دواتریش هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییان بۆ گومانلێكراوان ده‌ستپێكردووه.
H.B