یەحیا رەسوڵ: داعش سوود لە بۆشایی ئەمنی دەبینێت

"زۆربەی کردەوەکانیان لەو ناوچانە ئەنجامدەدەن"

یەحیا رەسوڵ - گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق
یەحیا رەسوڵ - گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق

K24 - هەولێر

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە داعش سوود لە بۆشایی ئەمنی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە دەبینێت.

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەکدارانی داعش، سوود لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبینن و زۆربەی کردەوەکانیان لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن.

ئەو گوتانەی یەحیا رەسوڵ، لەکاتێکدایە پەلامارەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی زیادیکردووە، لە شەوی 2/12/2021، چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی خدر جیجە-یان دا لە سنووری مەخموور، بەوهۆیەوە 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.