جه‌مال عه‌بدوڵڵا: "عه‌به شه‌كه‌نه‌ی نوێ" و په‌كه‌كه خه‌ریكی موزایه‌ده‌كردنن به پێشمه‌رگه
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی موزایه‌ده به پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن ئاو له یه‌ك سه‌روچاوه ده‌خۆنه‌وه و په‌یڕه‌وی یه‌ك سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسی باسی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد، كه موزایه‌ده به پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌شی هێنا و گوتی: ئه‌وان هه‌موویان ئاو له یه‌ك سه‌روچاوه ده‌خۆنه‌وه و په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت ده‌كه‌ن.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی به (جووڵانه‌وه‌ی عه‌به شه‌كه‌نه‌ی نوێ) ناوبرد و گوتی: ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه و په‌كه‌كه و منداڵه‌كانی موزایه‌ده به پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خه‌ریكی موزایه‌ده و هێرش و په‌لامارن و هه‌مووشیان ئاو له یه‌ك سه‌روچاوه ده‌خۆنه‌وه و په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه به‌ده‌م پرسیاره‌وه گوتی: بۆچی (جووڵانه‌وه‌ی عه‌به شه‌كه‌نه‌ی نوێ) و میدیاكه‌ی باسی پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌كه‌ن؟ چ هه‌قێكیان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه هه‌یه؟ چونكه ئه‌وه پێشمه‌رگه و كوردستانن كه هه‌قیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌شه ئازاده‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نه‌بوایه، ئه‌وان و میدیاكانیشیان نه‌ده‌بوون، ئه‌گه‌ریش ئه‌و كه‌شه ئازاده له ئه‌نجامی به‌رخودان و فیداكاری پێشمه‌رگه نه‌ڕه‌خسابا، ئه‌وان و میدیاكانیان نه‌یانده‌توانی به ئازادی و له كه‌شێكی سه‌قامگیردا بژین.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و لایه‌نانه هیچ مافێكیان به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه نییه، ئه‌وان ته‌نها یه‌ك سه‌نگه‌ریان هه‌یه، ئه‌ویش: سه‌نگه‌ری پاره‌خواردن، قۆڵبڕینی خه‌ڵك، پشكه‌كانی چاڤیلاند و نه‌دانه‌وه‌ی 71 ملیار دیناری قه‌رزی حكومه‌ت، سه‌نگه‌ری "هه‌تا پێت ده‌كرێت ماڵ و موڵكی خه‌ڵك هه‌ڵی بلووشی" و بیكه‌ی به بینا و ڤێللا و شوققه، دواتر بانگه‌شه بۆ بوونی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته بكه‌یت! ئه‌مه‌یه سه‌نگه‌ری ئه‌وان، بۆیه ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و كودستان نه‌بوونایه، شاسوار و كه‌ناڵه‌كه‌ی "ئێن ئاڕ تی" له‌كوێ بوونیان ده‌بوو؟!.
ئاشكراشیكرد، "من ده‌زانم به‌ر له ساڵی 1991 ئه‌وان هیچیان نه‌بوو، چه‌ند كه‌سێكیان له ئه‌ڵمانیا بوون و هه‌ندێكیشان لێره بوون، به‌دوای گه‌نجه‌كانه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی به قاچاخ بیانبه‌نه ئه‌وروپا، ئه‌گینا هیچیان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یانه له سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌یه، برایه‌كی شاسوار له ئه‌ڵمانیا بوو، خۆیشی له سلێمانییه‌وه خه‌ڵكی به قاچاخ ره‌وانه‌ی ئه‌سینا ده‌كرد، براكه‌ی دیكه‌شی له ئه‌ڵمانیاوه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌گواسته‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌ر بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونه‌ش كه له سلێمانی دروستی كردووه، ناوی ناوه گوندی ئه‌ڵمانی".
گوتیشی: ئه‌وان نا‌وێرن بچنه لای ئه‌وانه‌ی ناپاكی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان كرد و پێیان بڵێن، ئێوه ئه‌وكات ده‌ستتان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاغاكانیان تێكه‌ڵكرد و له خیانه‌ته‌كه‌دا نیوه‌ی كوردستانتان به‌ده‌سته‌وه دا، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و خیانه‌ته‌ش ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه دروست بوو، كه ئێستا هه‌یه و به‌مه‌به‌ست له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پڕناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست ده‌كه‌ن با بچن به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێن، كه بۆچی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه پڕ ناكرێته‌وه. با پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن كه بۆچی به‌غدا قبووڵ ده‌كات ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست داعشه‌وه بن، به‌ڵام رێگه نادات هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌بێت؟.
هه‌روه‌ها گوتی: با "ئێن ئاڕ تی"ـیه‌كه‌ی شاسوار و جووڵانه‌وه‌كه‌ی بچنه به‌غدا پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن و راپۆرت له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، كه بۆچی به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كانی دیاله ده‌كه‌ن، به‌ڵام گوێ به دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه ناده‌ن؟.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و گوند و دێهاتانه‌ی میدیاكانی شاسوار باسی ده‌كه‌ن، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا نین و رێگه به پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه نادرێت و كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانی بۆشایی ئه‌منی له نێوان سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق".
H.B