ئهمڕۆ ههڵبژاردهی عێراق لهبهردهم یارییهكی چارهنووسسازدایه
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووسساز لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی عەرەب دەکات، شێرەکانی رافیدەین پێویستیان بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی لە مۆندیالی عەرەب بەردەوام بن.
عێراق کە لە کۆی ١٨٠ خولەک لە پاڵەوانێتییەکە تەنیا گۆڵێکی تۆمارکردووە و ئەویش بە لێدانی سزا بووە، پێویستی بەوەیە لە قەتەر بباتەوە بۆ ئەوەی بلیتی دووەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر بکات، کە پێشتر قەتەر بە دوو بردنەوەی لەسەریەک بلیتی یەکەمی کۆمەڵەکەی بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی مسۆگەرکردووە.
عێراق چاوی لەوەیە یاریی عومان و بەحرەین کە هەر لە هەمان کاتدا بەڕێوە دەچێت بە یەکسانبوون کۆتایی بێت، کە ئەوکات عێراق ئەگەر یەکسانیش بێت دەگاتە قۆناخی داهاتوو.
پێترۆڤیچ، راهێنەری عێراق چاوی له یهكسانبوونه
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا زیلیکۆ پێترۆڤیچ ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه پێویسته لهو یارییه به پلانی هێرشبهر یاری بكهین، دهشڵێت:بێگومان ئێمە بۆ بردنەوە یاریی دەکەین، هەرچەندە ئێمە دەزانین لەوانەیە ئەگەر یارییەکەی دیکە بە یەکسان بوون کۆتایی بێت ئێمە بە یەکسانبوونیش سەردەکەوین، پێویستە ئێمە لەم یارییە زۆرترین هێرشبەر یاریی پێبکەین چونکە پێویستمان بە بردنەوەیە، ئێمە بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ کەشی یارییەکە دەکەین، بەتایبەتی لە ١٠ خولەکی کۆتایی یارییەکە.
ئێمە پێویستە بە وریاییەوە بەرامبەر قەتەر یاریی بکەین چونکە ئەوان تیپێکی بەهێزیان هەیە و وابزانم نزیکەی ١٥ ساڵە فیلێکس سانچێز لەگەڵ یاریزانەکانی کار دەکات.
یاسر قاسم، یاریزانی عێراق: چارهنووسی خۆمان لهدهستی خۆمانه
یاسر قاسم ناوهراستكاری ههڵبژاردهی عێراق دهڵێت: بێگومان دەبوایە من لە یاریی یەکەم بەرامبەر و عومان باشتر مامەڵەم بکردبایە، نەدەبوایە بەمشێوەیە هەڵسوکەتم بکردبایە بەڵام هەستم کرد لە نیوەی دووەم خاو ببوومەوە، بۆیە نەمدەویست یارییەکە جلەوی خۆم لەدەست بدەم و بووە هۆی ئەوەی هەڵە بکەم و بە کارتی سوور بکرێمە دەرەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە هێشتا سێیەم یاریمان ماوە، چارەنووسی خۆمان لەدەستی خۆمانە و منیش بۆ یارییەکە ئامادەم.
شێرکۆ کەریم یاریزانی کوردی یانەی هەولێر لە هەردوو یاریی رابردوو سەرەکی بوو هاوشانی یاریزانەکانی دیکەی عێراق بۆ ئەم یارییە ئامادەن کە لە دوایین رووبەڕووبوونەوەیان لە جامی کەنداو عێراق بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە قەتەری بردەوە.