كیۆریۆ سیتی سێڵفییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بڵاوده‌كاته‌وه
سێڵفییه‌كه به گۆشه‌ی 360 پله گیراوه و 81 فرێمی به‌كارهێناوه بۆ پێكهێنانی دیمه‌نێكی پانۆرامایی، بۆ ئه‌وه‌ی چوارده‌وره‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وێت

K24- هه‌ولێر:
گالیسكه‌ی بۆشایی ئاسمانیی "كیۆریۆسیتی"ی سه‌ر به ئاژانسی فه‌له‌كناسیی ئه‌مه‌ریكی "ناسا" وێنه‌یه‌كی سێڵفیی به گۆشه‌ی 360 پله له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، كه به‌هه‌ساره‌ی سوور ناسراوه، گرتوویه‌تی و ئاژانسه ئهمهریكییهكهش وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، وێنه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گالیسكهیهوه گیراوه، كه به‌ر له 10 ساڵ ره‌وانه‌ی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كراوه، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی كامێرای كۆتایی سه‌ر باڵه رۆبۆتییهكهی و 81 فرێمی به‌كارهێناوه بۆ پێكهێنانی دیمه‌نێكی پانۆرامایی، بۆ ئه‌وه‌ی چوارده‌وره‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وێت.
هه‌ژماری كیۆریۆ سیتی له تۆڕی تویته‌ر نووسییویه‌تی: "بوه‌سته! كاتی سێڵفییه، ئه‌و سێڵفییه خودییه به گۆشه‌ی 360 پله به به‌كارهێنانی هاوێنه‌ی ده‌ست له كۆتایی باڵهكهوه گیراوه".
له دیمه‌نه‌كانی وێنه سێڵفییهكهدا دیاره، كه له پشته‌وه‌ی گالیسكه گه‌ڕۆكه‌كه گاشه‌به‌ردێكی گه‌وره هه‌یه و زانایان ناویان ناوه "Greenheugh Pediment"، هه‌رچی گرده‌كه‌ی لای راستییه‌تی به ناوی "Rafael Navarro Mountain" كراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوی زانایه‌كی تیمی "كیۆریۆ سیتی"، كه پێشتر له ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كردووه.
وه‌ك ئاژانسی ناسا ئاماژه‌ی پێدا، ئێستا گالیسكه‌كه به‌ره‌و "Maria Gordon Notch" ده‌ڕوات، كه ده‌روازه‌یه‌كه وه‌ك پیتی "U"ی ئینگلیزی وایه.
مانگی رابردوو گالیسكه‌ی كیۆریۆ سیتی ئاهه‌نگی ده‌یه‌مین ساڵی گه‌یشتن به هه‌ساره سووره‌كه‌ی گێڕا، ئه‌ویش به ناردنی "پۆسته كارتێكی وێنه‌دار"ی سه‌رنجڕاكێشی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
گالیسكه دۆزه‌ره‌وه‌كه دوو وێنه‌ی ره‌ش و سپیی هه‌ساره‌كه‌ی گرتووه، دواتر هه‌ردوو وێنه‌كه لێكدراون، پاشان ره‌نگ كراون.
له 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2011، گالیسكه‌ی كیۆریۆ سیتی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ نیشته‌وه و یه‌كه‌م وێنه‌ی له شوێنی نیشتنه‌وه‌ی له نزیك چیای "شارب" له‌سه‌ر مه‌ریخ گرت و ره‌وانه‌ی سه‌ر زه‌ویی كرده‌وه.

سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
H.B