دهقی راپۆرتی سهرپهرشتیاریی یارییهكهی ههولێر و شورته بڵاوكرایهوه
کاروان حەمەفەرەج سەر پەرشتیاری یارییهكهی نێوان هەولێر و شورتە له جامی عێراق تهواوی رووداوهكانی یارییهكهی بهشێوهی راپۆرتێك بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناردووه و تێیدا ستایشی یانهی ههولێر دهكات لهڕووی ئامادهكارییهوه، بهڵام گلهیی له دهزگایهكانی ئهمنی دهكات كه ژمارهیان له نێو یاریگه كهمبووه و ڕهتیشی دهكاتهوه كه هیچ بریندارێك له یارییهكه ههبووبێت.
ئهمهی خوارهوه دهقی راپۆرتهكهی كاروان حهمهفهرهجه كه سهرپهرشتیارییهكهی نێوان ههولێر و شوڕته بوو كه تێیدا له دوای یارییهكه گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هاندهران دروست بوو:
1ـ یارییهكه لە رووی رێکخستنەوە زۆر باش بوو، بەڵام لە رووی رێکاری ئەمنیەوە وەکو پێویست نەبوو، چونکە ژمارەی پیاوانی ئەمنی لە ئاست خواستی ئێمەدا نەبوو، 12 هەزار هاندەر لە یاریگەکە ئامادەبوون، بەڵام پیاوانی ئاساییش ژمارەیان لە 20 کەس تێپەڕی نەدەکرد، ئەو ژمارەیەش بەس نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رووداوی بەپەلەی نەخوازراو.
2ـ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، یاریزانانی هەردوو یانە بەبێ کێشە یاریگەکەیان بەجێهێشت، هەروەها هاندەرانی هەولێر لەگەڵ یاریزانەکان و تەنانەت پۆلیسیش پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتنیان دەگێڕا، ڤیدیۆکان وەکو بەڵگە هەن کە راستی ئەمە دەسەلمێنیت.
3ـ رەفتاری هاندەرانی هەردوو یانە لە سەرەتای یارییەکە تاوەکو کۆتایی یارییەکە زۆر باش بوو، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە، کێشە دروست بوو لەلایەن هاندەرێکی یانەی هەولێرەوە کە لەسەر پەیژەکانی یاریگە ئامادەبوو بوو، دوای پرسیار و بەدواداچوونی لێژنەکەمان بۆمان دەرکەوت ئەو کەسە ناوی ئەندامە. لەوکاتەی هاندەرانی هەولێر ئاهەنگی سەرکەوتنیان دەگێڕا، چەند هاندەرێکی شورتە خەریکی هەڵکەندنی کورسییەکانی یاریگاکەبوون و پاشان فڕێیان دەدایە نێو یاریگاکە، یەکێک لە هاندەرانی شورتە دابەزی بۆ نێو یاریگاکە خۆی کرد بەنێو هاندەرانی هەولێردا، لەوکاتەدا هاندەرانی هەولێر سەرقاڵی ئاهەنگێڕان بوون، دوو هاندەری هەولێر هێرشیان كرده سەر ئەو کەسەی ئاڵاکەی بەرز کردبووەوە، هەر بۆیە شەڕ و پێکداهەڵپژان لەنێوان هەردوولا روویدا، لەوکاتەدا بەشێک لە هاندەرانی هەولێر هەوڵی ناوبژیوانییاندا و بەرگرییان لەو کەسە کرد کە ئاڵاکەی عێراقی پێبوو، بەبێ ئەوەی هیچ بیرینداربوونێکی جەستەیی لە هیچ لایەک دروست بووبێت.
"بەشێوەیەکی گشتی کەمتەرخەمی هەبوو لەلایەن لایەنی پاراستنی ئاساییشی یاریگەکە و هاندەران، چونکە ژمارەی ئامادەبوونی هاندەران لە سەروو پێشبینی پیاوانی ئاساییش بوون کە ژمارەیان زۆر کەم بوو. دوای کۆتاییهاتنی رووداوەکان، هەوڵمدا بگەم بە راستی رووداوەکان، کە باس لەوە دەکرا کە پێکان و بریندار هەبوو لە دەرئەنجامی ئەو پێکداهەڵبژانەدا، گوایە چەند کەسێک بەهۆی برینداربوونەوە گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، دوای بەدواچوونی خۆم و پاشان پەیامنێری کەناڵی عێراقییە، دڵنیای کردمەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بریندار دەکەن دوورن لە راستییەوە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە و کەس نەگێندراوەتە نەخۆشخانە، بۆیە سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە دووربوون لە راستییەوە."