به‌غدا... هه‌وڵێكی ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی كازمییه پووچه‌ڵكرایه‌وه
"نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی بازاڕێكی كازمییه‌ی له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو هه‌بووه"
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگاكانی ئه‌منی عێراقی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێك راده‌گه‌یه‌نێت، كه پیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌كێك له بازاڕه‌كانی كازمییه‌ی له به‌غدا داڕشتبوو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، تیرۆریستێك له به‌غدا ده‌ستگیر كراوه، نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌كێك له بازاڕه‌كانی ناوچه‌ی كازمییه‌ی له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو هه‌بووه.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌هاوكاری ئاژانسی هه‌واڵگری و ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، توانرا كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن، به نیاز بووه ناوچه‌یه‌ك له كازمییه بته‌قێنێته‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌و تیرۆریسته له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستگیر كراوه، كه ده‌كاته برای ئه‌و كه‌سه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له هه‌مان بازاڕ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا 24 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و تیرۆریسته له رێگه‌ی ماسكه‌وه، هه‌وڵیداوه خۆی بشارێته‌وه، ناوبراو سه‌ر به تۆڕێكی فراوانی تیرۆریستی بووه پێشتر سوپای عێراق بنكه و پێگه‌كانی به ئامانج گرتووه.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و تیرۆریسته هه‌وڵی داوه له رێگه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له رێگه‌ی جانتایه‌كه‌وه دووباره بازاڕی كازمییه له به‌غدا بته‌قێنێته‌وه، هێزه عێراقییه‌كان دهستگیریانكردووه.