ئەمیرێکی داعش دەستگیرکرا
هەوڵی تەقینەوەیەک پوچەڵکرایەوە
K24 - هەولێر
ئەمیرێکی داعش لە رۆژئاوای نەینەوا دەستگیرکرا و هەوڵێکی تەقاندنەوەی بۆمب لە بەغدا پووچەڵکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، دەستگیرکردنی ئەمیرێکی رێکخراوی داعشی لە گوندێکی نزیک رەبیعە، لە رۆژئاوای نەینەوا راگەیاند، کە هەماهەنگیکاری دیوانی هۆزەکان بووە لە رێکخراوەکە.
لەلایەکی دیکەوە شانهی راگهیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، داعشێک لە بەغدا دەستگیرکراوە، کە بەنیازبووە بۆمبێک لە بازاڕێکی كازمییه بتەقێنێتەوە.
هەر پەیوەست بە دۆخی ئەمنی عێراق، لە ناسریە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بە چەکی بیکەیسی و ئاربیجییەوە تەقەیان لە هێزێکی پۆلیس کرد، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە، دواتریش هێزە ئەمنییەکان، پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینییان دەستپێکرد.