سەرۆک بارزانی: فرمێسکەکانی دانیال میتران بۆ گەلی کورد ھەرگیز لە یاد ناچێ

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جیلبێرت میتران دەکات

سه‌رۆك بارزانی و جیلبێرت میتران
سه‌رۆك بارزانی و جیلبێرت میتران

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی سێشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی فەرەنسی و کوری خاتوو دانیال میتران، جیلبێرت میتران کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ھاوسۆزی و ڕۆڵی مێژوویی خاتوو دانیال میتران لە یارمەتیدانی گەلی کوردستان ھەبوو  و بە مرۆڤێکی مەزن و دۆستێکی گەورەی وەسفکرد و جەختی لەوە کردەوە کە دڵسۆزی و فرمێسکەکانی خاتوو دانیال میتران بۆ مەزلوومیەتی گەلی کورد ھەرگیز لە یاد ناچێ، راشیگەیاند گەلی کوردستان ھەرچی بۆ یادی خاتوو دانیال میتران بکات ھەر کەمە و لە ئاست یارمەتی و دڵسۆزیی خاتوو دانیال بۆ گەلی کوردستان نیە.

سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک فرانسوا میتران، سەرۆکی کۆچکردووی فەرەنسا و ھاوسەری دانیال میتران کرد، کە ڕۆڵی بەھێزی ھەبوو بۆ پاراستنی گەلی کوردستان لە دوای ڕاپەرین.

سەرۆک بارزانی سوپاسی گەلی فەرەنسا و حکومەت و سەرۆکەکانی فەڕەنسای کرد کە لە ھەموو بارودۆخێکدا پاڵپشتی گەلی کوردستان بوون.

لە بەرانبەردا جیلبێرت میتران سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان راگەیاند بەرانبەر ئەو وەفایەی بۆ خاتوو دانیال میتران ھەیانە.

جێگەی ئاماژەپێدانە لەم دیدارەدا باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و کونسوڵی فەرەنسا لە ھەولێر ئامادەبوون.

رێنمایی