مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات
عومەری سەید عەلی، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی (فاتمە)ی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، عومەری سەید عەلی، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.