پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر داده‌نرێت
"به تێروته‌سه‌لی باس له گۆڕینی پێوه‌ری كۆن به پێوه‌ری نوێ كرا"

K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری میكانیزمێكی گونجاو و گۆڕینی پێوه‌ری كۆن به پێوه‌ری تازه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
راگه‌یاندنی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌ك، به‌رپرسی به‌شی لینكینگ له وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌رپرسی پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی دابه‌شكردنی كاره‌بای (1 و 2) و به‌رپرسانی فرۆشیاری وزه، ئاماده‌بوون.
كاره‌بای هه‌ولێر ئاماژه‌یپێكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تێروته‌سه‌لی باس له گۆڕینی پێوه‌ری كۆن به پێوه‌ری نوێ كرا، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ندوقی پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ دانه‌ندراوه.
