دیپای به ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر 2 شته به‌نرخه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی نارده‌وه

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا وێنه‌ی دوو شته به‌نرخه‌كه‌ی (دیپای) یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه كه هۆڵه‌ندایه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی له جۆری (مێرسیدیس جی واگۆن) له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی پێشبركێ له جۆری (سكۆرپیۆن ترایك) كه به ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر باركرابوون بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله هی مێمفیس دیپای یاریزانی هۆڵه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده كه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، دیپای ئه‌م هاوینه ده‌ستی به‌تاڵه‌وه و پشووی زۆره، چونكه هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌شداریی یۆرۆی 2016 ناكات و ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌ی كاته‌كانی له هۆڵه‌ندا به‌سه‌ر به‌رێت.
دیپای هاوینی رابردوو له یانه‌ی ئایندهۆڤنه‌وه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردوو به‌شداریی 29 یاریی پرێمه‌ر لیگ كرد، له 13 یاریی به‌شێوه‌ی یه‌ده‌ك له نیوه‌ی دووه‌م به‌شداریی ده‌كرد، هێشتا روونیش نییه ئایا ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو له پلانه‌كانی (خۆزێ مۆرینهۆ) ده‌بێت یان نا.