رێكخراوی داعش هۆشداری ده‌داته چه‌كدارانی
به رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی مۆبایله‌وه سیخوری به‌سه‌ر داعشه‌وه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش سه‌باره‌ت به داونلودكردنی ئه‌پلیكه‌یشنی ساخته له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید هۆشداری ده‌داته چه‌كدارانی.
ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه شوێنی مۆبایله‌كه پاش داونلودكردنی ده‌ستنیشان و چاودێری بابه‌ته‌كانی ناو ته‌له‌فۆنه‌كه ده‌كات. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی تێلێگرافی به‌ریتانیا، رێكخراوی داعش، چه‌كداره‌كانی ناچار ده‌كات به‌ر له داونلودكردنی ئه‌پلیكه‌یشن له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
رێكخراوی داعش شه‌ش ئه‌پلیكه‌یشن بۆ مۆبایله‌كانی هۆشمه‌ند بڵاوكردووه كه له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن و بۆ ریزبه‌ندكردنی ئه‌ندامانی نوێ و گوڕینه‌وه‌ی زانیاری و فێركردنی زمانی عه‌ره‌بی بۆ منداڵان و به‌كارهێنانه‌كانی تر به‌كاردێن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، هێشتا به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه و ئامانجیان له چاودێریكردنی چه‌كدارانی داعش ئاشكرا نه‌كراوه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌مانگی نیسانی رابردوو شه‌ری ئه‌لكترۆنی دژی رێكخراوی داعش راگه‌یاند، هه‌روه‌ها پاش هێرشه‌كانی پاریس، گروپی ئه‌نونیموس "anonymous" رایگه‌یاند هێرش ده‌كاته سه‌ر ئامانجه ئه‌لكترونییه‌كانی داعش.