ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 80 ساڵه و خۆی فێری خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌كات
به ڤیدیۆ.. كچه‌كه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: باوكم تووشبووی شێرپه‌نجه‌یه به‌ڵام خۆی فێری خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر كرد
K24 - هه‌ولێر:
پیره پیاوێك كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 80 ساڵه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خۆی فێری خلیسانهی سه‌ر به‌فر ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته له ئاستی چواره‌م، به‌ڵام بێهیوا نه‌بووه و له هه‌وڵدان بۆ فێربوون به‌رده‌وامه.
رێبیكا بایتیان-ی نووسه‌ر (كچی پیاوه پیره‌كه‌یه)، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باوكی له‌سه‌ر به‌فر به‌رامبه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی خه‌ریكی خلیسكانێیه و به توندوتۆڵییه‌وه سه‌ما ده‌كات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه پیره پیاوه‌كه به‌بێ یارمه‌تیدانی راهێنه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ده‌ست به خلیساكانێ ده‌كات، دواتر له راهێنه‌ره‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه و به‌یه‌كه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
رێبیكا له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "باوكم ته‌مه‌نی 77 ساڵه و تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته له ئاستی چواره‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیاری دا خۆی فێری خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر بكات، له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌مه بۆ هه‌ر كه‌سێك پێیوابێت كات بۆ ئه‌وه ته‌واو بووه تا شتێكی نوێ تاقی بكاته‌وه، كه بڕوایان وایه هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ژیانیان، ئه‌مه مایه‌ی سه‌رنجدانه".
بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن كچه‌كه‌یه‌وه، كه تا ئێستا زیاتر له 2.6 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، زیاتر بووه‌ته هانده‌ر بۆ باوكی، دوای ئه‌وه‌ش باوكه‌كه دیمه‌نی سهماكردنهكهی خۆی بینیوه و گوتوویه‌تی: "چه‌ند جوانه.. حه‌زم ده‌كرد به‌رده‌وام وه‌رزشوانێكی به‌ناوبانگ بووبام".
My father is 77 years old and has stage 4 prostate cancer. He decided to learn how to ice skate a few years ago, and just did this performance with his teacher.
— Rebekah Bastian (@rebekah_bastian) December 9, 2021
For anyone that thinks it’s too late to try something new… ❤️ pic.twitter.com/0SZ3FmbNGE