بەهۆی گرژییەکانی یاریی بەرامبەر شورتە ئەمڕۆ یانەی هەولێر سزا دەدرێت

هاندەرانی یانەی هەولێر
هاندەرانی یانەی هەولێر

ئەمڕۆ سزای سەر یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق ئاشکرا دەکرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی گرژییەکانی یاریی بەرامبەر شورتە بەسەر یانەکەدا بسەپێنرێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی دیسێمبەری 2021 لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی رووداوەکانی یاریی هەولێر و شورتە ئاشکرا بکات، کە لە قۆناخی 16ـی جامی عێراق لە نێوان هەردوولا روویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پێشبینی دەکرێت یانەی هەولێر دوو بۆ پێنج یاریی سزا بدرێت و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی یارییەکانی بکات، کە پێشبینی دەکرێت یانەی هەولێر یارییەکانی خۆی لە دهۆک ئەنجام بدات، یانەی شورتەش بەهۆی ئەوەی هاندەرانی زیانیان بە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری گەیاندووە بە بڕێک پارە سزا دەدرێت.

یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە کۆی 12 یاری تەنیا بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ریزبەندی دێت، لە جامی عێراقیش گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی و یاریی داهاتووی لە جام بەرامبەر کەرخ دەبێت.