به یه‌ك كاتژمێر ده‌تگه‌یه‌نێته هه‌ر شوێنێكی جیهان كه ده‌ته‌وێ
خێراییه‌كه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه
K24 - هه‌ولێر:
چین فڕۆكه‌یه‌ك درووست ده‌كات، خێراییه‌كه‌ی به‌جۆرێكه، كه له سه‌رووی ده‌نگه‌وه‌یه، كه ده‌توانێت ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا بباته هه‌ر شوێنی جیهان، كه داوای بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" بڵاویكرده‌وه، خێرایی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی چین درووستی ده‌كات، درێژییه‌كه‌ی 45 مه‌تره، كه خێراییه‌كه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه، كه ده‌گاته 19 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، 10 سه‌رنشین هه‌ڵبگرێت.
یه‌كه‌مجار نه‌خشه‌سازیی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی گه‌ردوونناسی-ی چینه‌وه ئاشكراكرا، كه به‌شدارییان له به‌رنامه‌یه‌كی چوونه ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی كردووه به‌ره‌و مانگ و مه‌ریخ، توێژینه‌وه‌كه‌ش له گۆڤاری "Propulsion Technology" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نه‌خشه‌سازیی فڕۆكه نوێكه‌ی چین پشتی به فڕۆكه‌ی "Boeing Manta X-47C" به‌ستووه، كه ئاژانسی "ناسا"ی ئاسمانی ساڵی 200 به‌هۆی زۆری تێچوونه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری بوون. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌ندازیار "مینخ هان تانگ"، به‌شداری له نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی كردووه، كه پێشتر له "ناسا" كاری كردووه.
فڕۆكه‌كه دوو بزوێنه‌ری هه‌یه، به‌ڵام له تهنیشتهكانیهوه هیچ شتێكی پێوه نییه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه نموونه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌مزوانه به‌رهه‌م ناهێنرێت، چین به نیازه له ساڵی 2035 فڕۆكه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا ساڵی 2045 زیاتر فراوانی بكات، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت 100 سه‌رنشین هه‌ڵبگرێت.