بارسێلۆنا له كلاسیكۆ شكستی به ریال مه‌درید هێنا
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا بۆ ئاستی خانمان، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به ریال مه‌درید هێنا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 دێسێمبه‌ری 2021، خانمانی ریال مه‌درید میوانداریی خانمانی بارسێلۆنایان كرد، تیپه‌كه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 3 ـ 1 گۆڵ برده‌وه.
له خوله‌كی 8 خانمه یاریزانی هۆڵه‌ندی مارتێنز گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ بارسا كرد، دواتر له خوله‌كی 18 پارێدێس گۆڵی دووه‌می بۆ بارسا زیاد كرد، بۆ جاری دووه‌م مارتێنێز خانمه ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 23 گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد. تاكه گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌درید له نیوه‌ی دووه‌م له خوله‌كی 52 له لایه‌ن ئاسلانی تۆمار كرد.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 13 یاری له ئاستی خانمان 13 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، 75 گۆڵی كردووه و ته‌نیا 4 گۆڵی لێكراوه. به 39 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه، نزیكترین ركابه‌ری ریال سوسیداده كه 31 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا خانمانی ریال مه‌درید له كۆی 13 یاری، 5 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 6 شكستی هه‌یه، 25 گۆڵی كردووه و 25 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت.