دهۆك...بە بەشداری وەزیری ئەوقاف دیداری جیاکاری و ئازادی بەرێوەچوو
"خوای گەورە ئایینی لە پێناوی ئاشتی و خۆشەویستی دروست کردووە"
K24- هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە پارێزگای دھۆک، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، به بەشداری پێکھاتە ئاینییه‌كانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی له وەزارەتی ئەوقاف، بە ھەماھەنگی زانکۆی ئەمەریکی و رێکخراوی کایسید، دیدارێک رێکخرا.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، له‌م دیداره‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری پێكهاته ئاینییه‌كان نیشاندا و گوتی: "کوردستان شوێنێكی كۆنی ئایینی و پێکەوە ژیانه، مەڵبەندی ئارامی و تەناھیە بۆ ناوچەکە، ده‌شڵێت: "خوای گەورە ئایینی لە پێناوی ئاشتی و خۆشەویستی دروست کردووە".
وه‌زیری ئه‌وقاف له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌یپێكرد، ئەم پێکەوە ژیانه مێژوویەکی درەوشاوەی لە شۆرشەکانی کورددا هه‌بووه و به‌تایبه‌ت شۆرشی ئەیلوولی مەزن بە رێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی، كه رۆڵێكی كارای بۆ دروستكردنی ئه‌و كه‌ش و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه هه‌بووه.