"هالاند له گواستنهوهی زستانه له دۆرتمۆند دهڕوات"

بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی مینۆ رایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند هەوڵدەدات هێرشبەرە نەرویجیەکە لە گواستنەوەکانی زستانە رەوانەی یانەیەکی دیکە بکات.
لەماوەی رابردووش چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کرد هالاند رەتیکردووەتەوە بچێتە ریزەکانی یوڤێنتۆس و مانچێستەر یونایتد.
مینۆ رایۆلاش ئاماژەی بەوە کردووە هالاند پەیوەندی بە یەکێک لە باشترین 15 یانەی ئەوروپا دەکات لە نێوانیاندا ریال مەدرید و بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن.
له لایهكی دیكهیشهوه، رۆژنامهی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كهتهلۆنیا هێمای بۆ ئهوه كردووه كه مینۆ رایۆلا به خوان لاپۆرتای راگهیاندووه كه خهونی هالاند پۆشینی درێسی بارسێلۆنایه.
هالاند گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند لە هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت بەڵام ئاشکرا کراوە کە هالاند بەپێی خاڵێکی گرێبەستەکەی دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزی زەردەواڵەکان جێبهێڵێت.
ئێرلینگ هالاندی تهمهن 21 ساڵ، له گواستنهوهی زستانهی ساڵی 2020 له یانهی ساڵزبێرگی نهمساوی به بههای 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بورووسیا دۆرتمۆند، لهگهڵ یانهی زهردهواڵهكان له كۆی 73 یاری، 74 گۆڵ و 20 ئاسیستی كردووه.