پاریس هه‌وڵه‌كانی بۆ هێشتنه‌وه‌ی مباپێ چڕتر كرده‌وه‌

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی کیلیان مباپی لە ریزەکانی چڕتر دەکاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی پاریس سانجێرمان و کیلیان مباپێ لە ماوەی رابردوو کاریگەر نەبووە و پاریس هەوڵدەدات گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەم یاریزانە بۆ هێشتنەوەی لە باخچەی شازدەکان چڕتر دەکات، هەرچەندە مباپێ پێیوایە کە لەگەڵ ئەم یانەیە کۆتایی هاتووە و یانەی داهاتووشی ریال مەدرید دەبێت، کە گرێبەستی مباپێ لە 30ـی یۆنیۆی 2022 لەگەڵ سانجێرمان کۆتایی دێت .

رۆژنامەی لیکیپ هێمای بۆ ئەوەیش کردووە یارییەکانی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە نێوانی پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید وادەکات رێککەوتنی نێوان مباپێ و یانە ئیسپانییەکە دوا بکەوێت.

كلیان مباپێ ده‌توانێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ به‌ ئاشكرا گفتووگۆ له‌ باره‌ی جێهێشتنی پاریس له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات، به‌ڵام وه‌كو رێزێك نایه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ بڕواته‌ ریال مه‌درید و تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ پاریس ده‌مێنێته‌وه‌.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ به‌های 165 ملیۆن پاوه‌ند بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه‌، مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له‌ كۆی 194 یاری، 145 گۆڵ و 75 ئاسیستی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كردووه‌.