له هێرشێكی چه‌كداریدا له ئیسرائیل 3 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل، له هێرشێكی چه‌كداریدا له یه‌كێك شوێنه بازرگانییه‌كانی ته‌لئه‌بیب، 3 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه له یه‌كێك له مۆڵه‌كان، به‌ناوی "سارۆنا ماركێت"ی ناوه‌ڕاستی ته‌لئه‌بیب روویداوه و تا ئێستاش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاری له باره‌ی چۆنیه‌تی روودانی هێرشه چه‌كدارییه‌كه نه‌خستووه‌ته روو، ته‌نها زانیاری ئه‌وه له‌به‌رده‌سته، كه دوو چه‌كدار هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و كه‌سێكیش برینداره.
هه‌ندێك له شایه‌تحاڵانیش، به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسرائیلیایان راگه‌یاندووه، یه‌كێك له چه‌كداره‌دان، جلوبه‌رگی پیاوانی ئایینی "جوو"ی پۆشیوه.
تا ئێستاش هیچ ئامارێكی ته‌واو، له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیسرائیل نه‌خراوه‌ته روو، ته‌نها چه‌ند ئامارێكی سه‌ره‌تایی نه‌بێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له ناكاوی له باره‌ی ئه‌م رووداوه راگه‌یاند.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)