روسیا گه‌وره‌ترین ههناردهری نه‌وته
هه‌نارده‌ی نه‌وتی روسیا له ماوه‌ی سالێكدا 20% به‌رز بۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر
روسیا به به‌رزكردنه‌وی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی بۆته دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و و یه‌كه‌م ههناردهری.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی روسیا به به‌رزبوونه‌وه‌ی 21 ملیۆن تۆن له ساڵی 2015 له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر، بووه یه‌كه‌م ههناردهری نه‌وت و پێش سعودیا كه‌وت كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپێكه. ئاژانسی ئینتهرفهكس له‌سه‌ر زاری كۆمپانیای بریتیش پێترۆلیوم رایگه‌یاند روسیا به هه‌نارده‌كردنی 234 ملیۆن و 458 هه‌زار تۆن له نه‌وتی جۆراوجۆر به داهاتی 223 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار پشكێكی زیاتر له ركابه‌ره‌كه‌ی (سعودیا) له بازاره‌كانی جیهانی به‌ده‌ست بێنێت.
روسیا رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ ئاستی 9.74% رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رز كردۆته‌وه و رێژه‌ی فرۆشتنی گازهكهشی بۆ وڵاتانی تر زیاتر كردووه.
هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2015 رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی روسیا 20% به‌رز بۆته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 5% نزمبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی له نه‌وت و گاز.
روسیا رۆژانه 10 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت كه پاش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاوی جیهانه، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ههناردنیش بۆته گه‌وره‌ترین ههناردهری نه‌وت و پێش سعودیا كه‌وتووه.