ریال مهدرید و بارسێلۆنا سكاڵایان له دژی ئهنجوومهنی لالیگا تۆمار كرد
یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و بلباو بەفەرمی سکاڵایان لە دژی ئەنجومەنی لالیگا تۆمار کرد.
دوای رێکەوتنی ئەنجوومەنی لالیگا لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی CVC ئەمریکی، هەر سێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیک بلباو، وەکو نارەزاییهک بەرامبەر ئەم پرۆژەیە، كشانهوهیان راگەیاند و جهختیان لهوه كردووهتهوه كه ئەوان بەشێک نابن لە پرۆژهكه، دواجار لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەو سێ یانەیە سکاڵایان لە دژی ئەنجومەنی لالیگا تۆمار کردووە.
سندوقی وەبەرهێنانی ئەمریکی بۆ ماوەی 50 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئەنجوومەنی لالیگا واژۆ کردووە و سپۆنسەری ئەم خولە بەرامبەر زیاتر لە دوو ملیار دۆلار دەکات و لە کۆی 42 یانەی پلەیەک و پلەدووی ئیسپانیاش، تەنها چوار یانە دژی بریارەکەی لالیگان.