یانەی هەولێر وەکو یەکێک لە 100 گەورەترین یانەی وڵاتانی عەرەبی دیاری‌کرا
یانه‌ی هه‌ولێر وه‌كو یه‌كێك له ناسراوترین و باشترین و گه‌وره‌ترین 100 یانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دیاریكرا و له پاڵ یانه گه‌وره‌كانی وڵاتانی كهندوی عه‌ره‌بی و میسری و جه‌زائیری و مه‌غریبی ناوی هاتووه.
ده‌زگایه‌كی میدیایی ئیماراتی له‌سه‌ر پێگه‌ی (ئیتیحادی ریازی) توێژینه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌رزشكاران و یانه و هه‌ڵبژارده‌كانی عه‌ره‌بی له مێژوودا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان، یانه‌ی هه‌ولێر وه‌كو یه‌كێك له باشترین 100 یانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوی هاتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر هاوشانی یانه‌كانی نه‌سری، سعوودی، عه‌ینی ئیماراتی، ره‌جائی مهغیریبی، ویفاقی جه‌زائیری، نه‌جم ساحلی توونسی و ئه‌هلی ته‌رابلسی لیبی و چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ی دیاری عه‌ربی ناوی هاتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر كه له ساڵی 1968ـه‌وه دامه‌زراوه، 4 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق، پێشتریش دووجار گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا، چه‌ندانجار به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی و پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا كردووه.