"ئه‌گه‌ر بارانبارین به‌مشێوه‌یه بێت به‌رهه‌می كشتوكاڵی وێران ده‌بێت"
"به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین، تا ساڵی 2050 به رێژه‌ی %20 ئاوی پاك له عێراق كه‌مده‌كات"
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له‌و ناوچه عێراقییانه‌ی وشكه ساڵی زیانی پێگه‌یاندوون، له نێوانی دوو خێزاندا، یه‌كێكیان پێویستیان به هاوكاری خۆراك هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی بۆ په‌نابه‌ران له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، پرسی وشكه ساڵی له عێراق وای له هاووڵاتیانی كردووه وڵات جێبهێڵن و كۆچ بكه‌ن.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی بۆ په‌نابه‌ران، كه 2800 خێزانی عێراقی به نموونه وه‌رگرتووه، له نێوانی دوو خێزاندا، یه‌كێكیان پێویستی به هاوكاری خۆراك هه‌یه، پێشبینییه‌كان بۆ ساڵی 2022 مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر بارانبارین ده‌ستپێنه‌كات، ئاستی رووباره‌كانی عێراق داده‌به‌زن، به‌رهه‌می كشتوكاڵی وێران ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی راشیگه‌یاند، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له‌هه‌ر پێنج خێزانێكی عێراقی یه‌كێكیان خواردنی پێویستی بۆ ته‌واوی ماڵباته‌كه‌ی به‌رده‌ست نییه.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، گۆڕانی كه‌شوهه‌واو ژینگه‌ی جیهان، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی وشكه‌ساڵییه له عێراق، كه ریزبه‌ندی پێنجه‌م وڵاتی له‌مباره‌وه به‌ركه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، له هاویندا پله‌ی گه‌رمی له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی، جیا له‌وه‌ش بارانباران رێژه‌كه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانبارین، رێژه‌ی به‌رهه‌م بۆ نیوه‌ی ئاستی جاران داده‌به‌زێت، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات.
له مانگی ئابی رابردوو، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ناحكومی رایانگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی وشكه‌ساڵی له عێراق، ئه‌گه‌ری بێبه‌شبوونی 7 ملیۆن كه‌س له ئاو ده‌كرێت، كه به ئاسانی ئاویان بۆ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی ده‌ست ناكه‌وێت.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین، تا ساڵی 2050 به رێژه‌ی %20 ئاوی پاك له عێراق كه‌مده‌كات.