ده‌روازه‌ی پێشابوور راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری، به‌رپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی هاتوچۆی سنوورداری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی پێشابوور بۆ ئه‌مڕۆ و سبه و دوو سبه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له دوو رۆژی داهاتوودا ته‌نیا رێگه به‌م كه‌سانه ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌روازه‌كه‌وه به ره‌سمیی چوونه‌ته رۆژئاوای كوردستان.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی خاڵی سنووریی پێشابوور ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كورد له رۆژئاوای كوردستان كراوه و تێیدا هاتووه:
یه‌كه‌م: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێگه‌مان به په‌ڕینه‌وه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوه مرۆییه‌كان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه بۆ هه‌رێم دا.
دووه‌م: سبه‌ی هه‌ینی 24ی دیسه‌مبه‌ر، رێگه به په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه پاسپۆرتی ئه‌وروپایی و بیانییان هه‌یه و له رۆژئاوای كوردستانن. له كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی تا كاتژمێر 4ی عه‌سر له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه.
سێیه‌م: رۆژی شه‌ممه 25ی دیسه‌مبه‌ر، رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت بپه‌ڕنه‌وه، كه كارتی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. ئه‌مه‌ش له كاتژمێر 9ی سه‌ر له به‌یانی تا 4ی عه‌سر له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه ده‌بێت.
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێككارانه ته‌نیا ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گرێته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له ده‌روازه‌ی سنووریی پێشابووره‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها ته‌نیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به هۆی هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ده‌روازه‌ی پێشابوور له 16ی دیسه‌مبه‌ر ده‌روازه‌كه داخراوه و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ ئه‌و كه‌سانه درووست كردووه، كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه روویان له رۆژئاوا كردبوو.