سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن دەکات
هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات

K24- ههولێر:
ئەمڕۆ هەینی 24ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن، بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کرد بۆ کۆچی دوایی (حەسەن ئەحمەد سورچی)ی مامی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، عەلی حوسێن، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.