وادەی هێنانەوەی تەرمی کۆچبەران بۆ هەولێر دواخرا
پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ته‌رمی كۆچبه‌ران، له‌سه‌ر ئه‌رك و راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە

K24 – هەولێر
بڕیاربوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە فەرەنساوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا گەشتەکە دواخرا.
پەیامنێری کوردستان24 لە فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند: "بڕیاربوو ئەمڕۆ تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە لە رووداوی تێکشکانی یەختێک لە کەناڵی ئاوی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا ئەو گەشتە ئاسمانییە بۆ 26ی ئەم مانگە دواخراوە.
هەر پەیوەست بەو بابەتە ھەڵگورد مەسعود ساڵەیی، راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەھۆی رەوشی کەشوھەوا نەتوانرا تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە، گەشتەکە بۆ کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی 26ی ئەم مانگە دواخرا".
پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌رانه، له‌سه‌ر ئه‌رك و راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.

رۆژی 24/11/2021، یەختێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئاوی ئینگلیز لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا نقوم بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک کۆچبەر خنکان، لەنێویاندا 16 کۆچبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.