گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ ئێران سنووردار دەکرێت
بۆ هەندێک کەس و گرووپ رێگەپێدراو دەبێت

K24 - هەولێر
لەسەر رێنمایی وەزارەتی تەندروستی ئێران گەشتکردنی هاووڵاتیانی بیانی بۆ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دوو هەفتە سنووردار دەکرێت.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە زاری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له هەولێر، ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، به مه‌به‌ستی رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له ئەمڕۆ شه‌ممه 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2021وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت، به‌م هۆیه‌وه گه‌شتی هاووڵاتیانی بیانی له به‌رواری ئاماژه پێکراو بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گرووپ و ئەو كه‌سانه‌ی خواره‌وه رێگه‌پێدراو ده‌بێت:.
1-ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان (اقامە) له كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه.
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندنیان هه‌یه، (خوێندكاری قوتابخانه ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران).
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای چوونە ژوورەوەیان هەیە (بۆ بازرگانه‌كان)
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردنیان هه‌یه.
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای چارەسەری نەخوشیان (دەرمان) هه‌یه.
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه.
7- ئه‌وانەی مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.
لە راگەیەندراوی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژە بەوەشکراوە، ته‌واوی هاووڵاتیانی بیانی به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له گشت سنوره فه‌رمی زەمینی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كانه‌وه پێویسته كارتی وەرگرتنی ڤاكسین (كه 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی نێگەتیڤی كۆرۆنایان ( PCR ) پێ بێت کە ماوه‌یەکەی کەمتر لە 96 كاتژمێر بێت.