هۆشداری داڕمانی یه‌كجاری له نرخی نه‌وت ده‌درێت
پێشبینی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی به‌ر له 6 مانگ د. ئه‌رشه‌د ته‌ها كردی ئێستا وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه

K24- هه‌ولێر:
دامەزراوە ئابوورییەکانی جیهان و رێکخراوی ئۆپێك پێشبینی دەکەن، لە 2022 خواست بۆ نەوت بەرزبێتەوە نرخەکەی 100 دۆلار تێدەپەڕێنێت، کە ئەمەش تاڕادەیەك وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی دڵخۆش کردووە، بەڵام وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکان بە دوای جێگرەوە دەگەڕێن و پێشبینی ناکرێت ئەو دڵخۆشییەی هەناردەکاران زۆر درێژە بکێشێت و دۆخه‌كه بۆ ئەو وڵاتانەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە یەك سەرچاوەی داهات ده‌به‌ستن کارەساتبار دەبێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه و له‌سه‌ر هۆشدارییه‌كانی وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر داهاتووی ئابووری عێراق، د. ئه‌رشه‌د ته‌ها، راوێژكاری ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌و مه‌ترسییانه زۆر جددین".
ئه‌و راوێژكاره ئابوورییه گوتیشی: له ساڵی 1973ـه‌وه نرخی نه‌وت له‌ده‌ست وڵاتانی هه‌نارده‌كارانی نه‌وت نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، نرخی نه‌وت به به‌رده‌وامی له ناسه‌قامگیریدا بێت، به‌ڵام ئێستا مه‌ترسییه‌كه له‌وه ده‌رچووه كه له وه‌رزێك بۆ نرخی نه‌وت بترسێین و دواتر به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مجاره پێشبینی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ هه‌میشه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش، د. ئه‌رشه‌د ته‌ها دووپاتیكرده‌وه، به‌ڕێژه‌ی 68%ی خواستی جیهان بۆ نه‌وت بۆ مه‌به‌ستی سووته‌مه‌نی و گواستنه‌وه‌یه، له‌كاتێكیشدا له ساڵانی رابردوو كێبڕكییه‌كی سه‌خت له‌نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ژینگه‌دۆست دروست بووه، ده‌رهاوێشته‌كانی كۆنگره‌ی پاریس و كۆنگره‌ی گلاسكۆ له مانگی رابردوو ئه‌مانه هه‌موویان فشاره‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه ئامۆژگاری كۆمپانیاكان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پاك بكه‌نه جێگره‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه له ماوه‌ی 8 ساڵی داهاتوودا خواستی رۆژانه بۆ نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان 9 ملیۆن به‌رمیل كه‌مبكاته‌وه، دواجار ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنتێت.
ئه‌م گوتانه‌ی دكتۆر ئه‌رشه‌د دوای ئه‌وه هاتووه، وەزیری دارایی عێراق لە دوایین گوتاریدا لە میانی دیداری وه‌زاری بۆ دیدگای وزەی داهاتوو هۆشداریدا و رایگەیاند، بازاڕی وزەی جیهان لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە، ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لە پشتبەستن بە نەوت و گۆڕانکاری ریشەیی ئەنجام نەدات، ئەوا دووچاری رووداوی کارەساتبار دەبێت.
عه‌لی عه‌للاوی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمە رووبەڕووی هەڕەشەیەکی راستەقینە دەبینەوە لە گۆڕانکارییە جیهانی و هەڵگەڕانەوە لە بازاڕی نەوت، کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتی دەوڵەت لە ئاستی مامناوەند واتە لە 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو، داهاتی نەوت دادەڕمێت، کە هیچ دەرچەیەکمان نییە، تەحەدای دووەم کە رووبەڕووی دەبینەوە، پشتبەستنە بە شێوەیەکی تەواو بە نەوت بۆ پارەدارکردنی خەرجییەکانی دەوڵەت، بە تایبەت خەرجی خانەنشینان، پەیکەربەندی دارایی عێراق بەستوویەتی، بەشێوەیەك سڕبووە هیچ نەرمییەکی تێدا نییە، ئەگەر داهات دابڕمێت، ئەوا دەبێت یان فەرمانبەران لە کار دووربخرێنه‌وه، کە ئەوەش لە رووی سیاسییەوە مەحاڵە. یاخود مووچە دوادەکەوێت. کە ئەو دواکەتنانەش لەسەر حکومەت کەڵەکە دەبن، هەروەك چۆن ساڵی رابردوو روویدا".
ئەمە یەکەمجار و دواجار نییە هۆشداری لەم شێوەیە لەبارەی داهاتووی ئابووری عێراق دەدرێت، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانیش د. ئەرشەد تەها، راوێژکاری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، لە گوتارێکدا بە ناونیشانی (زستان له دواى دوايين به‌هار.. ئايا پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجيا، پيشه‌سازى نه‌وت له گۆڕ ده‌نێت؟)، هۆشداری لەباره‌ی ئه‌و مەترسییانەی دابوو و گوتبووی: "كه‌متر له ده ساڵمان له‌به‌ر ده‌سته بۆ گواستنه‌وه له ئابوورى ره‌يعى بۆ ئابوورى ڕاسته‌قينه". ئەو راوێژکارە گوتی: عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێژه‌ی (90-95%) بۆ داهات پشت به فرۆشى نه‌وت ده‌به‌ستن و سێكته‌ره‌كانى دیکەی ئابوورى به‌ته‌واوى پشتگوێ خراون، ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى زۆرى دروستكردووه. ئاماژەی بەوەدا، ئابووری ئه‌م وڵاتانه بووه‌ته بارمتەی نرخی ناسەقامگیری نەوت و كێشە سیاسییه هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەكان. ئەو راوێژکارە جه‌ختیكرده‌وه، كه‌متر له ده ساڵمان له‌به‌رده‌سته بۆ گواستنه‌وه له ئابوورى ره‌يعى بۆ ئابوورى راسته‌قينه.
به‌پێى راپۆرتى كۆمپانياى (وۆد ماكنزى) له ساڵى 2023 به‌دواوه، خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئامانجه‌كانى رێككه‌وتنى پاريس ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وا و وزه‌ى سه‌وز تاكو ساڵى 2050، خواست بۆ نەوت به‌ڕێژه‌ى 70% نزمده‌بێته‌وه .
H.B